مێژوو

لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە کارگەیەک لە دە مەتری شەقامی پیروزی تاران بەرهەمهێنانی یەکەم بیستەک(دەسکی)ی دەنگی بە ناوی (کلون) دەست پێکرد. پاش تێپەڕینی دوو ساڵ پەرەپێدانی بەرهەمەکانی ئەم کارگە بچوکە کارگەیەک بە ناوی کلۆن ئەلەکترۆنیک دامەزرا (کە دواتر گۆڕدرا بۆ ئەلەکترۆپیک)؛ کە ساڵانە ٢٠٠٠ دانە بیستەک و پانەلی دەنگی بەرهەم دەهێنا. لە ئیستادا کۆمپانیای ئەلەترۆپەیک (کەرتی تایبەت) خاوەن ٣ کارگەیە بە پانتایی ١٠٠٠٠ مەتری دووجا لە ناوچەی پیشەسازی ڕۆژهەڵاتی تاران. هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئەم کۆمپانیایە بریتییە لە هێڵی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی بیستەکی دەنگی و ڤیدیۆیی، پانێلەکانی بەر دەرگا، قفڵی زنجیری، سەرچاوەی وزە و بەرهەمەکانی دیکەی لاوەکی. هەروەها ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٨٩ هەستا بە وەڕێخستنی هێڵێکی جەکی کۆنترۆلی بۆ گەراج، سەنسۆری ڕوناکی و قفڵی کارەبایی بە ناوی یوتاب. بنەماڵەی ئەلەکترۆپەیک لە زیاتر لە ٤٨٠ کەسە ؛ لە یەکەکانی بەرهەمهێنان، دروستکردنی قالب، کۆنترۆل کوالیتی، ئەندازەیی، پلاندانان، سیستەمەکان و شێوازەکان، فرۆش و مارکیتینگ و ڕیکلام، خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن و ... هەموو ئەوانەی خوارەوەیان کردۆتە بنەمای بەرنامە و سیاسەتەکانی خۆیان:
 
بایەخەکان:
  • ڕێزدانان بۆ مافی هەموو خاوەن بەرژەوەندییەکان
  • ڕەچاوکردنی یاسا و مەرجەکان و پێداویستییەکانی پەیوەندیدار بە چالاکییەکانی ڕێکخراوە
  • پایبەندی بە بنەما رەفتارییەکانی پیشەیی
  • بەکارهێنانی داهێنەرانە و بەشداری فەرمانبەران لە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ڕێژەیی و چۆنیەتی خزمەتگوزاری پێشکەشکراو لە لایەن ڕێکخراوەکە
سیاسەتی ئێمە:
  • بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڕەزامەندی و سەرنجی مشتەرییەکان و خاوەن بەرژەوەندە هاوبەشەکان لەڕێگەی دابینکردنی داواکارییەکانی ڕیژەیی و چۆنیەتی، ژینگە، سەلامەتی و تەندروستی ئەوان و بەرزکرنەوە و گەشەی ئاستی خزمەتگوزاری بەڵێندراو لە بواری کاری کۆمپانیادا.
  • بەڵێنی بۆ پێشگیری و کەمکردنەوەی برینداری، نەخۆشی و پیسکەرەکانی ژینگەیی لە ڕێگەی کۆنترۆل و کەمکردنەوەی مەترسییەکان و هۆکارە شاراوەکانی زیانگەیاندن بە تەندروستی، سەلامەتی بوارەکانی ژینگەیی بۆ نزمترین ئاستی مومکین و هەنگاونانەوە بۆ گەشەی بەردەوام.
  • دەستنیشانکردن و جێبەجێکردنی هەموو مەرج و یاساکانی پەیوەندیدار بە بواری کاری کۆمپانیا
  • بەرزکردنەوەی ڕیژەی سوودوەرگرتن لە سەرچاوەی مرۆڤی بە بەدیهێنانی متمانە، پاڵپشتی و راهێنانی ستاف.
  • پەیوەندی بەرانبەر لەگەڵ دابینکەران بەپێی بەرژەوەندە هاوبەشەکان.
  • باشتربوونی بەردەوامی بناغە و سیستەمەکانی بەڕێوەبەرایەتی جێگیرکراو لە کۆمپانیا.
بەپێی سیاسەتی چۆنیەتی، کۆمپانیای ئەلەکترۆپیک بە دەستنیشانکردنی بازاڕەکانی بیانی هەستا بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی خۆی بۆ وڵاتانی عەرەبستان، کوەیت، عێراق، ئەفغانستان.