لاپەڕەی سەرەکی – وتەی بەڕێوەبەری گشتی


 
بە ناوی داهێنەری بێ هاوتا
 
بە دەرهاتنی هەر چرۆیەک لە بەهاردا، جوانێک لە جوانییەکانی خوا خۆی دەردەخات، تیشکێکی دڵڕفێن و دەموچاوێکی جوان لە داهێنان کە چرۆی بزە دەخاتە لەسەر لێوی تاکەکان و جەژنی نەورۆز دەرفەتێکە بۆ ڕاستکردنەوە و بوارێک بۆ گۆرانکاری و نوێکرانەوە، نوێبوونەوەی بڕواکان، ڕوانگەکان، هزر و ڕەفتارەکان.
 
وێڕای پیرۆزبایی و هیوای شادیتان بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ١٣٩٥، بەم شێوەیە سوپاسی هەوڵ و هاودڵی و هاوڕێیی یەکە یەکی ئێوە هاوکارانی بەڕێز، یاریدەدەر و بەڕێوەبەران و ئەندازیاران و هەموو ستافە بەڕیز و زەحمەتکێشەکان و نوێنەران و بەڵێندەرانی بەڕیزی کۆمپانیای ئەلەکترۆپەیک دەکەم و ڕێزتان لێدەگرم و لە خوای مەزن ئاواتەخوازم ئێوە بەڕێزان و بنەماڵەی خۆشەویستان ساڵێکی پر لە تەندروستی، سەرکەوتن، شادومانتان هەبێت.
 
سوپاسی خوای سوبحان دەکەم کە لە سێبەری بەخشەندەیی نەبڕاوی، لەگەڵ بەرز و نزمی فراوان، بە خۆشەویستی و توانا و هەوڵ و هاوکاری ئێوە بەڕێزان توانیمان لە ساڵێک کە تێپەڕی هەنگاوی کاریگەر و سەرکەوتوانە بنێینەوە لە پیشەسازی بەرهەمهێناندا. هیوادارم بە دەسپێکی ساڵی نوێ و بە هەنوەرگرتنی بەرنامەکان و پشتبەستن بە هەوڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودوەرگرتن،شایەتی سەرکەوتنی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ کۆمەڵەی پڕ لە شانازی ئەلەکترۆپەیک بین و هەردەم لە ئاراستەی یەکێک لە گۆشە سەرەکییەکانی سیاسەتی خۆی کە بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیایە هەنگاو بنێینەوە چونکە بڕوامان ئەمەیە کە ئێمە بەرهەم دێنین و خەڵک بەکاری دێنیت، خەڵک بەرهەم دێنێت و ئێمە بەکاری دێنین، هەر بۆیە هەموومان بە واتایەک مشتەری یەکدین، هەر بۆیە پێویستە بەرهەم و خزمەتگوزارییەک پێشکەش بکەین کە شیاوی مرۆڤێکی بەبایەخ بێت بۆ هاوشێوەکەی.
 
لە بەردەم ڕۆیشتنە ناو ساڵی نوێ داوا لە هەموو ئێوە بەڕێزان دەکەین کە بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەخۆزانین و بەرزبوونەوی ڕێخراوەیی و ڕوحی هاوکاری لە جیبەجێکردنی پلانەکانی بەردەم، هاودل و هاوهەنگاو و بە هەوڵی زیاتر لە ئاراستەی پێشکەوتنی ئەلەکترۆپەیک هەنگاوی ناوەتە بۆ ئەوەیکە بە ویستی خوای گەورە شایەتی سەرکەوتنی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لەم کۆمپانیایە دابین.
 
شاد و سەرکەوتوو و سەربەرز بن.
بەڕیوەبەری گشتی ئەلەکترۆپەیک
 
 
مێهرداد مەنسوور گورکانی